به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە گردبوونەوەو ڕێپێوانەکاندا کە بە بەرزکردنەوەی وێنەکانی ڕابەرانی ئایینی بەتایبەت ئایەتوڵڵا عوزما سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق، شەھیدانی خۆڕاگری بە تایبەت «جاج قاسم سولەیمانی»و «ئەبو مەھدی موھەندیس» و پارچەنووسگەلێک بۆ داکۆکی لە ئازادکرانی بەیتولموقەددەس ئەنجامی گرت، خۆپیشاندەران دروشمیان دژی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی ھەڵداو تاوانکارییەکانی ئەو ڕژێمە داگیرکەرەیان شەرمەزارو ئیدانەکرد.
ھەروەھا لە ھێندێک لە گردبوونەوەکاندا جەماوەری بەغدا دژی لایەنگرانی نێونەتەوەیی و ناوچەیی ڕژێمی زایونی لەوانە ئەمریکاو سەعودییەش دروشمیان بەرز کردەوە.
جێگای ئاماژەیە لە پاش پەیامەکەی ئایەتوڵڵا عوزما سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە مەڕ ئیدانەکردنی تاوانکاریی زایونییەکان، ڕق و بێزاریی لە وڵاتی عێراق دا دژی دڕندایەتی و لە خاک و خوێن دا گەوزێندرانی ژن و منداڵانی فەلەستینی بە ھۆی داگیرکەرانی زایونییەوە پەرەی سەندووە.
342/